بەهۆی سەماكەرێكەوە لە پۆستەكەی دورخرایەوە

‌لیوای فڕۆكەوان عیماد بلاسی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی شەرم شێخ و سەماکەرێک

وێستگە نیوز -

سەماكەرێك بووە هۆی دوورخستنەوەی لیوای فڕۆكەوان عیماد بلاسی  بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی شەرم شێخ، ئەوەش دوای بەشداری کردنی لە  ئاهەنگێكی كارمەندانی فڕۆكەخانەكە ، كە نیشانەیەك لەناوسنگی سەماكەرێک دادەنێت.

ئەو کارەی بلاسی لە میسر  قسەو باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

چەند سەرچاوەیەكیش ئاماژەیان بەوەكردووە، دەركەوتنی بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی شەرەم شێخ لەو ئاهەنگەدا و بەو شێوەیە، هۆكاری دوورخستنەوەی بووە لەپۆستەكەی، دوای ئەوەی محەمەد سەعید مەحروس سەرۆكی كۆمپانیای فڕۆكەوانی، بڕیاریدابە دانانی حوسام تەمبور بە بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكە لەجێی بلاسی.

لەلایەن خۆشیەوە لیوا عیماد بلاسی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی كە روویداوە لەچركە ساتێكی شڵەژاندا بووە، و ویستوویەتی ئامادەبووانی ئاهەنگەكە دڵخۆش بكات بەهۆی ئەو دەسكەوتانەی لەماوەی رابردوودا بەدەستیان هێناوە.




AM:08:42:19/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 16120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو