بڕیاری سعودیه بۆ جله‌كانی میلانیا له‌كاتی سه‌ردانی بۆ ئه‌و وڵاته
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی پۆشاكی ئیسلامی به‌سه‌ر میلانیا-ی هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ ناسه‌پێنێت له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ریاز.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه ئایا میلانیا له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودیه چی بپۆشێت كه له‌گه‌ڵ كلتوری ئیسلامی‌دا بگونجێت، عادل جبیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی سعودی داوای ئه‌وه ناكه‌ن كه میوانه‌كان به شێوازێكی دیاریكراو به‌رگیان بپۆشن.
وتیشی: "ئێمه پێشوازی له هه‌ر جۆره شێوازێكی جلوبه‌رگ ده‌كه‌ین و شێوازه‌كه‌ی به‌سه‌ر كه‌سدا ناسه‌پێنین."
بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و میلانیا-ی هاوسه‌ری سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودی بكه‌ن.
عه‌ره‌بستانی سعودی وێستگه‌ی یه‌كه‌می یه‌كه‌م گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كانی تره‌مپ ده‌بێت كه له‌دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامی ده‌دات.
PM:11:59:18/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 50977
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت