جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: حهشد ئاگادار كراونهتهوه سنوری ههرێم نهبهزێنن
وێستگه نیوزـ
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات کە بوونی حەشدی شهعبی لە نزیک شنگال نائارامی دروست دەکات، بەڵام ئاگاداریشیان کردوونەتەوە سەرئێشە و گرفت بۆ شارەکە دروست نەکەن.
سالار محەمەد جەباری، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: "حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال جێگر بوون و دەچنە هەرشوێنێک گرفت دروست دەکەن، چونکە یەک بڕیاری مەرکەزییان نییە، دەیان گرووپن، ئاگادارمان کردوونەتەوە کە سنوری کوردستان نەبەزێنن."
وتیشی كه به حهشدی شهعبی وتراوه "گرفت لە شنگال دروست نەکەن و کار نەکەن بۆ تێکدانی ئارامیی سنوورەکانی شنگال، دەنا هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر کوردستان قبوڵ ناکرێت و دۆخی شنگالیش ئەوە هەڵناگرێت پەکەکە لە لایەک و حەشد لە لایەکی دیکەوە کار بۆ تێکدانی بکەن، بەتایبەت پەکەکە دەیەوێت هێڵێک بکاتەوە تا لەو سنوورەدا بگاتە حەشدی شەعبی.''
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە جهختیشیكردهوه: ''بە هەر بیانویهک بێت مانەوەی هەر هێزێک کە کاریگەریی خراپ لەسەر دۆخی کوردستان دروست بکات، قبووڵکراو نییە، بۆیە ناکرێت هیچ هێزێکی دیکە لە سنووری پێشمەرگەدا هەبێت.''
سالار محەمەد جەباری ئەوەشی خستەڕوو: ''لە شنگال هەندێک ناوچە هەیە، کە دەبێت پێش ئازادکردنەوەی حەویجە، ئەو ناوچانە ئازاد بکرێنەوە بۆ ئەوەی هاتوچۆی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق بپچڕێنرێت.''
PM:11:11:18/05/2017
ئهم بابهته 6825
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت