مۆڵەتی مانەوەی گەشتیاری ئێرانی لە ھەرێمی کوردستان دیاریكرا
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان مۆڵەتی مانەوەی گەشتیارانی ئێرانی لە ھەرێمی کوردستاندا لە 15 ڕۆژەوە بۆ 30 ڕۆژ زیاد کرد و دەستەی گشتیی گەشتوگوزاریش پێی وایە، بڕیارەکە ئەرێنییە و زۆری کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستاندا دەبێت.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی گەشتیارانی ئێرانی لە ھەرێمی کوردستاندا لە 15 ڕۆژەوە بۆ 30 ڕۆژ زۆری کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری و مانەوەی گەشتیارانی ئێران لە ھەرێمی کوردستاندا دەبێت."
وتیشی:"پێشتر بەھۆی کەمیی ماوەی مانەوەوە، گەشتیاران نەیاندەتوانی لەو ماوە کەمەدا ھەموو شارەکانی ھەرێم و شوێنە گەشتیارییەکان بەسەر بکەنەوە، بەڵام دوای ئەو بڕیارە بێگومان کاتی زیاتریان پێ دەدرێت و بە بڕیارێکی ئەرێنی دەبینین.''
نادر ڕۆستی رونیشیكردهوه: ''تا گەشتیار زیاتر لە ھەرێمی کوردستان بمێنێتەوە، زیاتریش خەرجی دەبێت، لەبەر ئەوە بڕیارەکەی وەزارەت دەرفەتێکی دیکەیە بۆ ئەوەی کەرتی گەشتیاری گەشە بکات و ئابوریی ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە ھەنگاو بنێت، ئێمە بە بڕیارێکی ئەرێنی دەبینین، بەتایبەت سزای مانەوەش دوای تەواوبوونی مۆڵەتی 30 ڕۆژەکە کەمتر کراوەتەوە، ئەوەش یەکێکە لە خالە گرنگەکانی بڕیارهكهی وەزارەتی ناوخۆ.''
PM:09:26:18/05/2017
ئهم بابهته 10521
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت