ئه‌مریكا.. ئۆتۆمبیلێكی دیكه خۆی كرد به‌ناو چه‌ند هاوڵاتییه‌كه‌دا
وێستگه نیوزـ
دوای روداوه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی تایمز سكوێر-ی شاری نیویۆرك، ئۆتۆمبیلێكی دیكه لە ئەمریکا چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی شیلا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بییه، له‌م رووداوه‌ی دووه‌مدا کە له‌ناوچه‌ی سته‌یتن ئایلند-ی نیویۆرک رویداوه، كه‌سێك كوژراوه و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
پێشتر له گۆڕه‌پانی تایمز سكوێر له نیویۆرك، ئۆتۆمبیلێك خۆی كردووه به‌نێو رێبواران و پیاده‌رۆی ئه‌و شه‌قامه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌و رووداوه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 13ی دیكه‌ش برینداربوون، یه‌كێك له برینداره‌كانیش به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه شۆفێره‌كه به ئه‌نقسه‌ت ئه‌و كاره‌ی كردووه و به هه‌ڵوسكه‌وتیه‌وه ئه‌وه دیاربووه كه كاره‌كه‌ی به مه‌به‌سته.
هاوكات پۆلیسی نیویۆرك شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد و له به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمیدا رایگه‌یاندووه كه هێرشه‌كه په‌یوه‌ندیی به كاری تیرۆرستییه‌وه نییه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:08:36:18/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 6365
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت