ئوردن..بازرانی لهگهڵ شاعهبدوڵای دووهم كۆبووهوه
بارزانی و شا عەبدوڵای دووەم
وێستگه نیوزـ
مهسعود بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵای دووهم پاشای ئوردندا کۆبووەوە و سەردانی چەند پێشمەرگەیەکی برینداریشی کرد کە لە نەخۆشخانەکانی ئوردن چارەسەر وەردەگرن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری فەرمی پارتی، بارزانی و شا عەبدوڵا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیان ئەنجامداوە و باسی پێشهاتە سیاسییەکان و جەنگی دژی تیرۆریان کردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆش پاشای ئوردن نیوەڕۆ خوانێکی بۆ بارزانی و شاندە یاوەرەکەی ڕێکخستووە و تێیدا هەریەکە لە ئەمیر فەیسەڵ بن حسێن سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ئوردن و سەرۆكی ئەركانی سوپا ئامادەی بوون.
دواتریش بارزانی سەردانی نەخۆشخانەی شاری پزیشکی حسێن-ی و ژمارەیەک لەو پێشمەرگە بریندارانەی کردووە کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەکەن.
ئەمڕۆ بارزانی بۆ بەشداریکردن لە پانێڵی ئابوری جیهان دەربارەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا گەیشتە ئوردن، هاوکات فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق و شاندێکی یاوەریشی گەیشتنە ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لەو کۆڕبەندەدا.
بڕیارە ڕۆژانی 19 بۆ 21ی ئایار بە ئامادەبوونی بەشێک لە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان، پانێڵی ئابوریی جیهان دەربارەی خۆرهەڵاتی ناوەڕست و باکوری ئەفریقا لەنزیک دەریای مردوو بەڕێوەبچێت.
کۆڕبەندەکە لە ڕێگەی چەند توێژینەوە و هەڵسەنگاندنێکەوە و بە هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی، هەوڵدەدات ساڵانە 100 کۆمپانیا دیاریبکرێت کە کاریگەریان هەبووە لەسەر بەرەوپێشبردنی ئابوری وڵاتەکانیان و هاوکاری زیاتر بکرێن لە بوارەکانی خۆیاندا.
PM:08:27:18/05/2017
ئهم بابهته 4477
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت