وێستگه نیوزـ
له گۆڕه‌پانی تایمز سكوێر له نیویۆرك، ئۆتۆمبیلێك خۆی كردووه به‌نێو رێبواران و پیاده‌رۆی ئه‌و شه‌قامه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌و رووداوه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 12ی دیكه‌ش برینداربوون، یه‌كێك له برینداره‌كانیش به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه شۆفێره‌كه به ئه‌نقسه‌ت ئه‌و كاره‌ی كردووه و به هه‌ڵوسكه‌وتیه‌وه ئه‌وه دیاربووه كه كاره‌كه‌ی به مه‌به‌سته.
هاوكات پۆلیسی نیویۆرك شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد و له به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمیدا رایگه‌یاندووه كه هێرشه‌كه په‌یوه‌ندیی به كاری تیرۆرستییه‌وه نییه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.