"پێشتر چه‌ند ناشرین بووم "


وێستگه‌ نیوزـ

رۆلا یموت،خانمه‌ نمایشكاری جلوبه‌رگ و زڕخوشكی هه‌یفا وه‌هبی، ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پێش نه‌تشه‌رگه‌ریی جوانكاری گرتویه‌تی.

رۆلا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام وێنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر نوسیوه‌: "ئه‌مه‌ منم پێش نه‌شته‌رگه‌رییه‌ جوانكارییه‌كان و ماكیاج كردن، له‌م وێنه‌یه‌ ته‌مه‌نم چه‌ند بووه‌.. ئه‌ی دایكه‌ ئه‌وكاته‌ چه‌ند ناشرین بووم".

دوای ئه‌و پۆسته‌ی، هه‌وادارانی رۆلا ده‌ستیانكردووه‌ به‌ نوسینی راوبۆچونی خۆیان و ستایشی جوانییه‌كه‌یان كردووه‌ و یه‌كێكیان وتویه‌تی كه‌ پێشتر جوانتر بووه‌.

یه‌كێكی دیكه‌ش ئیستا و ئه‌وساش جوان بویت و هه‌وادارێكیش قسه‌ی توندی پێوتووه‌.

رۆلا یموت، پێش نەشتەرگەری جوانکاری




وێنەکانی دیکەی رۆلا دوای جوانکاری


PM:07:05:18/05/2017












ئه‌م بابه‌ته 176733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو