نامه‌یه‌كی زاره‌كیی عه‌بادی گه‌یشته سه‌رۆكی رژێمی سوریا
وێستگه نیوزـ
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا چاوی به فالح فه‌یاز، نێردراوی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌وت و فه‌یاز نامه‌یه‌كی زاره‌كیی عه‌بادیی به ئه‌سه‌د گه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (سانا)ی سوریا، نامه زاره‌كییه‌كه‌ی فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق و نێردراوی حه‌یده‌ر عه‌بادی تایبه‌ت بووه به سنوره هاوبه‌شه‌كانی نیوان عیراق و سوریا و تیایدا عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی زیاتر له جه‌نگی دژبه داعشدا كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی فه‌یاز و ئه‌سه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌نگاوزه پراكتیكی و مه‌یدانییه‌كان له بواری سه‌ربازی نێوان سوپای هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر سنور كراوه‌ته‌وه و به‌تایبه‌ت هاوكاریی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ردوو سوپاكه له بنبنڕكردنی گروپه چه‌كداره‌كاندا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شار ئه‌سه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك سوپای سوریا و عیراق له‌سه‌ر ئاستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ده‌ستی بهێنن، هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ هه‌ردوو وڵات، هاوكات ئه‌سه‌د رایگه‌یاندووه كه عیراق و سوریا یه‌ك دوژمنیان هه‌یه و هه‌ردوولاش له یه‌ك به‌ره‌ی جه‌نگدان.
PM:06:04:18/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2989
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت