سبهینێ ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی ئێران بهڕێوهدهچێت
وێستگه نیوز ـ ئێن ئاڕ تی
سبەینێ ههینی 19ی ئایاری 2017، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت و هاوڵاتیان کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیاری دەکەن.
ئێوارەی دوێنێ كۆتایی بهههڵمهتی بانگهشهی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی لە ئێران هات و بڕیارە سبەینێ کاتژمێر 8:05 لە ناوەوە و دەرەوەی ئێراندا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەبچێت.
لە هەڵبژاردنەکەدا هەریەکە لە حەسەن رۆحانی و مستەفا هاشمی کاندیدی ریفۆرم خوازەکان و ئیبراهیم رەئیسی و مستەفا میر سەلیم کاندیدی موحافیزکارەکان خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران کاندیدکردووە.
هاوکات عهبدولڕهزا رهحمانی وهزیری ناوخۆی ئێران ڕایگهیاند، زیاتر ٥٦ ملیۆن كهس مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکەدا هەیە.
باسی لەوەشکرد، بهپێی ئەنجامی راپرسییهكان لە 72%ی هاوڵاتیان بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن.
کاندیداکانی سەرۆک کۆماری ئێران
بەرەی ریفۆرمخواز
حەسەن روحانی
_ ساڵی 1948 لە پارێزگای سمنان لەدایکبووە
_ یەکەمین کەس بووە دەستەواژەی ئیمامی بۆ ئایەتوڵا خومەینی بەکارهێناوە
_ ئەندامی ئەنجومەنی بەرگری ئێران بووە
_ ئەندامی پێنج خولی پەرلەمان بوو
_ ئەندامی سێ خولی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران بووە
_ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران بووە
_ سەرۆکی وەفدی دانووستانکاری ئێران بوو بۆ دانووستانە ئەتۆمییەکان
خاڵە بەهێزەکانی حەسەن روحانی
_ دەنگی زۆرینەی لایەنگرانی بەرەی ریفۆرم و میانڕەوی هەیە
_دەنگی زۆرینەی دانیشتوانی سونەی هەیە
_ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بە گەورەترین دەستکەوتی ناوبراو دادەنرێت
خاڵە لاوازەکەی حەسەن روحانی
_ جێبەجێ نەکردنی بەڵێنییە ئابورییەکانی
مستەفا هاشمی تەبا
_ لە هەشتاکاندا وەزیری پیشەسازی بووە
_ سەرۆکی لیژنەی ئۆلەمپی ئێران بووە
_ کاندیدی خولی هەشتەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری بوو
کاندیدەکانی بەرەی محافیزکار
ئیبراهیم رەئیسی
_ کەسێکی زۆر نزیکە لە عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران
_ داواکاری گشتی تاران بووە
_ سەرۆکی وەقفی ئیمام رەزایە لە مەشهەد
_ بە بەهێزترین کەس دادەنرێت بۆ پۆستی رێبەری داهاتووی ئێران
خاڵی بەهێزەکانی ئیبراهیم رەئیسی
_ زۆرینەی دەنگی باڵی محافزکاری ئێرانی هەیە
خاڵە لاوازەکانی ئیبراهیم رەئیسی
_ ئەندامی لیژنەی سێ کەسی بووە بۆ لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی
_ بە ركابەری سەرەکی حەسەن روحانی دادەنرێت
مستەفا میرسەلیم
_ ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێرانە
_ راوێژکاری باڵای خامنەیی بووە
_ وەزیری رۆشنبیری بووە لە سەردەمی هاشمی رەفسەنجانیدا.
PM:04:27:18/05/2017
ئهم بابهته 2097
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت