ئەو کلیپەی ئۆرڤان رۆڵی تیادا دەگێڕا بڵاوکرایەوە
وێستگه نیوز ـ
"شاژنی خه‌یاڵ" كه نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ره‌ئووف كه‌ركوكی-یه، كلیپه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا ئۆڤان ئاراس و شێنێ عه‌لی نواندنیان تیادا كردووه.
كلیپه‌كه به‌رهه‌می كه‌ناڵی خاك تیڤییه و له لایه‌ن محه‌مه‌د ره‌وف كه‌ركوكییه‌وه گۆرانیه‌كه وتراوه.
هه‌روه‌ك شادمان محه‌مه‌د كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه و هه‌رێم نووری مۆنتاژی كردووه، هه‌ریه‌كه له ئۆرڤان ئاراس و شێنێ عه‌لی، كاری نواندنیان تیایدا كردووه.
پێشتریش شادمان محه‌مه‌د، ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه به سایتی خاكی راگه‌یاندبوو: "ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئارەزووی ئەوەم هەبووە ئەم گۆرانیە بکەم بە ڤیدیۆ کلیپ، پاشان بە هۆکاری جوانی تێکستەکە کەلەلایەن شاعیر ساڵح بێچارەوە نوسراوە".
ده‌شڵێت: "ئاوازەکەی لەلایەن ئاوازدانەری بەئەزمون مامۆستا بورهانی موفتی زادەوە بۆ دانراوە کاریگەری هەبوو کە من ئەو بەرهەمە بەئەنجام بگەیەنم، ئەمە جگەلەوەی گۆرانیەکەش لەلایەن هونەرمەندی ناسراو محەمەد رەئوف کەرکوکیەوە بە هەستێکی جوانەوە پێشکەشی گوێگرانی کردووە، هەموو ئەمانە هۆکاری سەرەکی بوون کە بەهاوکاری هاوڕێیانم ستافی کارەکە بەرهەمەکەمان بە ئەنجام گەیاند".
وتیشی: " کلیپەکە لەناو شاری سلێمانی وێنە گیراوە وەو باس لە چیرۆکی کەسێک دەکات کە بەهۆکارێك لە خۆشەویستەکەی دابڕاوەو پاشان کەسەکە وەک بیرەوەری لە زەهنیدا ماوەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ یادگاریە جوانەکانی رابردوی".
ئۆرڤان ئاراس، پێشتر هاوسه‌ری خانمێك بوو به‌ناوی چاوان خه‌سره‌و، به‌ڵام له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه‌و چاوان له‌گه‌ڵ عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی، كه‌سایه‌تی دیاری ناو سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان هاوسه‌رگیری كرد و بوو به هاوسه‌ری سێیه‌می، دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆیدا هێنا.
PM:02:15:18/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 78001
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت