نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان


وێستگه نیوز.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە نزمبوونەوە کردەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 51 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

 هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 48 دۆلار و19 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە 58 دۆلار.

ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016 ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کۆتایی دێت.

هاوکات بڕیارە ڕێکخراوی ئۆپێک لە 25ی ئایاردا، کۆبوونەوەیەک بکات بۆ دیاریکردنى سیاسیەتى ڕێکخراوەکە بۆ نیوەى دووەمی ئەمساڵ.


AM:09:08:17/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 2197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو