كه‌متر له سه‌دا 11ی موسڵ له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه
دیمەنێک لە شەڕی موسڵ
وێستگه نیوز - وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به پشـتیوانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی توانیویانه زیانێـكی زۆر به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له موسڵ بگه‌یه‌نن و له ئێستادا كه‌متر له سه‌دا 11ی شاره‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ستدایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پـێشمه‌رگه له به‌غدا، وتی: "له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا زیاتر له 16 هه‌زار چه‌كداری داعش كوژراون و 679 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو تێـكشكێنراون و زیاتر له 6 هه‌زار بۆمبی چێنراو پـوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و 76 شوێنی بۆمب دروستكردن وێرانكراون".
وتیشی: "ته‌واوی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ له‌گه‌ڵ سه‌دا 89.5ی به‌ری رۆژئاوای شاره‌كه له ئێستادا له داعش رزگاركراون".
هاوكات كۆلۆنێل جۆن دوریان وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی وتی: "به‌م زووانه داعش له ته‌واوی شاری موسڵ ناهێڵرێت و ئاڵای عیراق له سه‌رانسه‌ری شاره‌كه به‌رزده‌كرێته‌وه".
PM:11:52:16/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5437
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت