عه‌بادی داوا له چه‌كدارانی داعش ده‌كات خۆیان راده‌ست بكه‌ن
حەیدەر عەبادی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای له چه‌كدارانی داعش كرد خۆیان راده‌ست بكه‌ن و به‌ڵێنی پێدان كه "دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌ر" بكرێن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه هه‌میشه دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق سازی ده‌كات، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند كه شه‌ڕی موسڵ ده‌بێت به‌پێی ئه‌و خێراییه بڕوات كه پێویسته، وتیشی كه توانا هه‌واڵگرییه‌كانی عیراق په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئێستا "ئێمه پێش ئه‌وان ده‌كه‌وین و ده‌توانین ئاشكرایان بكه‌ین".
عه‌بادی روی له چه‌كدارانی داعش كرد و داوای لێ‌كردن خۆیان راده‌ست بكه‌ن، به‌ڵێنیشی پێدان كه له به‌رده‌م دادگا، دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه بكرێن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاند كه ناكۆكییه سیاسییه‌كان هاوكاریی دوژمن ده‌كات كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی بۆ بچێته‌سه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له شاری به‌غدا چه‌ند شانه‌یه‌كی رفاندنیان ئاشكراكردووه كه په‌یوه‌ندییان به چه‌ند گروپێكی چه‌كداره‌وه هه‌یه.
وتیشی، وێڕای ئاشكراكردنی ئه‌و شانانه كه بۆ مه‌رامی سیاسی كاری رفاندن ده‌كه‌ن، كه‌چی سه‌رچاوه‌كانیان له گروپه چه‌كداران خۆیان لێ بێبه‌ری كردووه.
PM:09:21:16/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5213
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت