"قوفڵی عاشقه‌كان" زیاتر له 250 ملیۆن دۆلاری بۆ په‌نابه‌ران په‌یدا كرد
دیمەنێک لە قوفڵەکان
وێستگه نیوزـ
زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی ئه‌و قوفڵانه‌ی پێشتر عاشقه‌كان كردبوویان به په‌رژینی پردی هونه‌ر له پاریدا، نزیكه‌ی 270 ملیۆن دۆلاری كۆكرده‌وه كه سه‌رجه‌م بڕه پاره‌كه بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران ته‌رخان ده‌كرێت.
پردی هونه‌ره‌كان یه‌كێكه له شوێنه گه‌شتیارییه سه‌ره‌كییه‌كانی پاریس كه هه‌ر گه‌شتیار و عاشقێك سه‌ردانی بكردایه "قوفڵی عه‌شق"ی پێوه ده‌كرد، به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی قوفڵه‌كان و دروستكردنی قورساییه‌كی زۆر بۆسه‌ر پرده‌كه، ساڵی 2015 به‌رپرسانی پاریس بڕیاریاندا سه‌رجه‌م ئه‌و قوفڵانه لابه‌رن.
نزیكه‌ی نیو تۆن قوفڵ له په‌رژینی ئه‌و پرده كرایه‌وه و ئه‌مساڵیش له زیادكردنێكی ئاشكرادا قوفڵه‌كان فرۆشران و داهاتی 270 هه‌زار دۆلاری كۆكرده‌وه كه به‌پرسان به‌نیازن بۆ پشتیوانیكردن له په‌نابه‌ران ته‌رخانی بكه‌ن.
پردی هونه‌ره‌كان له نێوان ساڵانی 1801 بۆ 1804 له‌ناوه‌ڕاستی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر روباری سین بنیادنراوه و چه‌ندین جار پرده‌كه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌و دوایین نۆژه‌نكردنه‌وه‌ش ساڵی 1984 بووه، له ساڵی 1991 رێكخراوی یونسكۆ پرده‌كه‌ی خستووه‌ته لیستی كه‌له‌پوری جیهانییه‌وه.
PM:03:53:16/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت