ئه‌م 5 هه‌ڵه‌یه زیان به پاتری مۆبایله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە نیوز -
بۆ ئه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌ت به‌ره‌و خراپ بوون نه‌روات ئه‌وا ئاگاداری ئه‌م 5 رێنماییه ببه.
1-ئاگاداربه له تێچونی زیاد له پێویستی شه‌حن، ره‌نگه زۆر جار مۆبایله‌كه‌مان به كاره‌باوه بمێنێته‌وه زیاتر له %100 شه‌حن وه‌رگرێت، ئه‌مه زیان به مۆبایله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام به‌و شێوه‌یه شه‌حن وه‌رگرێت ئه‌وا ورده ورده پاتری مۆبایله‌كه‌ت به‌ره‌و تێكچون ده‌روات.
2-پێش ئه‌وه‌ی بیكه‌یت به شه‌حنه‌وه چاوه‌رێ مه‌كه تا ده‌بێته %0 چونكه ئه‌مه زیان به پاتری مۆبایله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه هه‌ندێك كات چاره‌سه‌ر نه‌بێت و ناچار بیت چاوه‌رێ بكه‌یت، بهلاَم چاوه‌روانی به ئه‌نقه‌ست زیان به مۆبایله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵبده پێش بوون به سفر بیكه‌یت به‌شه‌حنه‌وه.
3-به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتێكدا كه بهشهحنهوهیه كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه رێگه ده‌گرێت له‌وه‌ی زوو شه‌حن بێت و زیان به پاتری ده‌گه‌یه‌نێت، جگه له‌وه‌ی زیانی ته‌ندروستی بۆ خۆشت هه‌یه.
4-كاتێك تازه هاندێكی نوێ ده‌كریت، به‌هیچ جۆرێك كاری پێمه‌كه تا ته‌واو شه‌حن وه‌رده‌گرێت، كاتێك نوسراوه ته‌واو شه‌حن بووه بروا مه‌كه لێیبكه‌ره‌وه و دوباره بیكه‌ره‌وه به شه‌حنه‌وه ئه‌گه‌ر دوباره ره‌مزی نیشانه‌ی ته‌واوی پێدای ئینجا به‌كاریبهێنه و دایگرسێنه، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو چه‌ند جارێك دووباره‌ی بكه‌ره‌وه ئه‌و كاره تا ته‌واو ده‌بێت.
5-ره‌نگه زۆرتان له‌م كاره سه‌رتان بسورمێت، بهلاَم سودێكی زۆری هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه كاتێك هه‌ست به لاوازبوونی پاتریه‌كه‌ت ده‌كه‌یت هه‌وڵبده‌یت بخه‌یته خوارووی به‌فرگره‌وه هه‌ڵیگریت بۆ ماوه‌یه‌ك، چونكه نوێی ده‌كاته‌وه، تەنها پاتریەکەت نەک مۆبایلەکەت.
PM:01:28:16/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 96028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت