كه‌شناسی عیراق: پێنجشه‌ممه و هه‌ینی باران ده‌بارێت
فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه نیوز – ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق پێشبینی كرد رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی بارانێكی كه‌م ببارێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كه له توركیاوه دێت، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاست ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و بارانێكی كه‌م ده‌بارێت و هه‌ندێك كات هه‌وره‌تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كه له ده‌ریای سووره‌وه دێت له ناوچه‌كانی باشوور ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمه‌باران به‌تایبه‌تی له شه‌ودا هه‌یه.
كه‌شناسی عیراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه رۆژی هه‌ینی ئاسمانی ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاست له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و باران ده‌بارێت و هه‌ندێك كات هه‌وره‌تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و له هه‌ندێ ناوچه‌ش خۆڵبارین ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه.
راشیگه‌یاندووه كه له ناوچه‌كانی باشووری ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما وه‌ك رۆژانی پێشووتر ده‌بێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق پێشبینیشی كردووه كه به‌راورد به ساڵی رابردوو، هاوینی ئه‌مساڵ پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر بن و له ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق خۆڵبارین هه‌بێت.
PM:09:37:15/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 59417
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت