مامۆستایه‌ك: به‌هۆی ژنهێنانمه‌وه هه‌مووتان ده‌رچوون
خوێندنگه‌یه‌كی وڵاتی سعودیه
وێستگه نیوز – له هه‌ڵوێستێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا مامۆستایه‌كی وانه‌ی بیركاری قوتابخانه‌یه‌كی وڵاتی سعودیه له كۆتایی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌دا مژده‌ی داوه‌ته قوتابییه‌كانی كه به‌هۆی ژنهێنانیه‌وه هه‌موویان ده‌رده‌چێنێت.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی بیركاری خوێندنگه‌یه‌كی ناوه‌ندی وڵاتی سعودیه‌یان بڵاوكرده‌وه كه مامۆستایه‌ك به‌ناوی مشاری ئه‌لحربی له كۆتایی پرسیاره‌كه‌دا به تێبینی نووسیویه‌تی كه "به‌هۆی ژنهێنانمه‌وه كه‌س ناكه‌وێت، هه‌موو قوتابیان ده‌رچوون".
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و پرسیاره كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌رامبه‌ر مامۆستاكه لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌ندێك پێیانوایه كه هه‌وڵێكه بۆ دڵخۆشكردنی قوتابییه‌كان و به‌شداریكردنیان له خۆشییه‌كه‌یدا، هه‌ندێكی تریش ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه و پێیانوایه كه كار له ئامانجی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:09:15:15/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 26048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت