داعش 16 هاوڵاتی له رۆژئاوای موسڵ گوللـه باران كرد
ژمارەیەک چەکداری داعش..
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ئه‌مڕۆ له‌به‌ری رۆژئاوای شاری موسڵ 16 هاوڵاتی گوللـه‌باران كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستبوویان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێكخراوه هه‌ڵبێن.
سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ داعش له‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كداره‌كانیدا ماوه 16 هاوڵاتی گوللـه باران كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ویستبوویان له ژێر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌ڵبێن.
وتیشی: "ئێستا ئه‌و ناوچانه‌ی به ده‌ستی داعشه‌وه ماون دووچاری قه‌یرانی نه‌بوونی خۆراك و ئاو بوونه‌ته‌وه و نرخی بوتێڵ ئاوی خواردنه‌وه بۆ پێنج هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێستا شه‌ڕ له موسڵی كۆنه‌و داعش به‌رده‌وام له تێكشكاندایه.
PM:12:02:15/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2817
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت