شه‌ڕی عیراق ڕێگر بووه له چاره‌سه‌ركردنی کێشه‌ی خۆڵبارین
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزیی ئێران ئاشكرایكرد كه شه‌ڕی ناو عیراق و کێشه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته، وایكردووه كه رێککه‌وتنی نێوان به‌غدا و تاران بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی خۆڵبارینهکانیان دوا بخات.
مه‌عسوومه ئێبتکار، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژینگه پارێزیی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به دوا رێککه‌وتنه‌کانی نێوان ئێران و عراق بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی خۆڵبارین، وتی: پاش تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر واژوكردنی رێككه‌وتنه‌كه لایه‌نی عیراقی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند که ئاماده‌ی هاوکارییه.
وتیشی ده‌وڵه‌تی عیراق به‌رپرسیاره له هاوکاری و چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی خۆڵبارین له ناوخۆی وڵاتی خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ڕوو له ئێران نه‌کات، راشیگه‌یاند: شه‌ڕی عیراق هه‌موو جومگه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی ئیفلیج کردووه و ئێستا تازه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنه‌کان له‌م بواره‌دا.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژینگه پارێزیی ئێران ئاماژه‌ی بهوەشدا که چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی کارناسی له نێوان لایه‌نی عیراقی و ئێران سه‌باره‌ت به کێشه‌ی خۆڵبارین کراوه و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌ت و هاوکاریی دوو لایه‌نه هاتووه‌ته ئاراوه.
سه‌باره‌ت به بوژاندنه‌وه‌ی زۆنگاوهكانیش وتی: بووژانه‌وه‌ی زۆنگاوه‌كان زۆر گرنگه و ئێران زۆنگاوی "هورالعظیم"ی له ناوچه‌ی سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات بووژاندووه‌ته‌وه و ئێستا به‌شێک له ئاوه‌که‌ی ده‌گاته ناو خاکی عیراقیش و ده‌بێت به‌غداش زۆنگاوه‌كانی ببوژێنێته‌وه و چاودێری و کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه بکات که تێیاندا خۆڵ به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئێبتکار ئاشكراشیكرد كه ئێران پرسی خۆڵبارینه‌کانی گه‌یاندووه‌ته ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و تا ئێستا نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چه‌ند بڕیارێكیشی له‌وباره‌وه ده‌رکردووه که له دووه‌م بڕیارنامه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ساڵانه 2 هه‌زار میلیۆن تۆن خاک و خۆڵ دێته ئاسمانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا.
وتیشی: بڕیاره یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به پرسی خۆڵبارین له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:09:55:14/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 7009
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت