هه‌شت خورافیات سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی سێكسی
وێستگه نیوز ـ
پسپۆڕانی بواری سێكس رۆژانه له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌كانیانه‌وه سه‌باره‌ت په‌یوه‌ندیی گه‌رموكوڕی سه‌رجێگایی، روبه‌روی سكاڵا و بۆچون و باوه‌ڕی جیاواز ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی زۆر به‌گوێی پزیشك و پسپۆڕه‌كاندا ده‌درێت نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو زیانیشی بۆ ژیانی سۆزداریی خۆیان هه‌یه.
سایتی هه‌فنینگتن پۆست 8 له‌و خورافیاتانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پزیشكه‌كان سه‌باره‌ت به سێكس و په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕ له نه‌خۆشه ژن و پیاوه‌كانیان بیستووه، وه‌ك:
خورافه‌ی یه‌كه‌م: ده‌بێت پیاو له‌هه‌ر كات و شوێنێكدا بێت، ئاماده‌یی تێدا بێت سێكس بكات:
وازانراوه كه پیاو هه‌میشه له‌سه‌ر حه‌ز و زه‌وقه، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه پیاو هه‌میشه ئاماده‌یی تێدا نییه سێكس بكات، چونكه ئه‌ویش مرۆڤه خۆ رۆبۆت نییه، سێكیش بۆخۆی ئه‌وه‌نده شتێكی ئاسان نییه، ده‌كرێت پیاو ماندوو بێت یان قه‌له‌ق یان له‌كاته‌دا مێشكی سه‌رقاڵ بێت به‌شێكی دیكه‌وه، بۆیه ده‌بێت هاوبه‌شه‌كه‌ی ره‌چاوی ئه‌و شتانه بكات.
به‌وته‌ی د. ستیڤانی بوهله‌ر، پزیشكی ده‌رونی و پسپۆڕی په‌یوه‌ندیی سێكسی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵشكانی ته‌مه‌ن، پیاو پێویستی به‌وه‌یه راسته‌خۆ له چووكه‌وه حه‌زه‌كانی بوروژێنرێت، چونكه چێژی سێكس بۆیه‌ك لا نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌ر دوو ره‌گه‌زه، بۆیه به‌باشی ده‌زانێت كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌میشه به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێت كه چۆن و به‌چی هه‌ستی پیاوه‌كه‌ی بوروژێنێت.
خوارفه‌ی دووه‌م: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یته له‌رزه‌ی جوتبوون، سێكس چێژی نییه
ئه‌مه راست نییه، سێكس ته‌نها په‌یوه‌ندی و گه‌یشتن به لوتكه‌ی چێژ نییه، چونكه ماچ و باوه‌ش و ده‌ستبازی و به‌كارهێنانی لێو به‌شێكه له سێكس و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز.
موشومی گۆس، پسپۆڕی بواری سێكس و نوسه‌ری كتێبی (هه‌ڵوێستی سێكسی كلاسیكی) ده‌ڵێت كه تا زانیارییه سێكسییه‌كان زۆر بن، ئه‌وه‌نده له ئاستی شڵه‌ژانت كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چێژی زیاتر له‌و په‌یوه‌ندییه سێكسییه وه‌رده‌گریت.
خورافه‌ی سێیه‌م: ده‌بێت وروژێنه‌ر بیت تا چێژ له‌سێكس ببینیت
له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه بۆ میدیا و پێگه سێسكییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه، خانمان وا ده‌زانن كه ده‌بێت هه‌میشه به‌جوانی و سه‌رنجڕاكێشی ده‌ربكه‌ون ئینجا سێكسه‌كه‌یان تامی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه زانراوه كه به گشتی پیاو ته‌ماشای كه‌موكورتییه‌كانی جه‌سته‌ی ژن ناكات، ئه‌وه‌ی بۆ پیاو گرنگه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ژنێك به روتی له ته‌نیشیییه‌وه بێت.
دیانا وایلی، خانمه پسپۆڕی زانستی سێكس له زانكۆی یساتل له واشنتن و پزیشكی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی هاوسه‌رگیری و خێزان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خانمان ته‌ماشای كه‌موكورتییه‌كانی جه‌سته‌ی خۆیان كرد، با گوێی پێ نه‌ده‌ن و تێی بپه‌ڕێنن، پێویسته چۆن به جه‌سته‌ی ئه‌وانی ته‌ر سه‌رسامن، خۆشیان به جه‌سته‌ی خۆیان سه‌رسام بن.
خورافه‌ی چواره‌م: كه‌میی په‌یوه‌ندیی سێكسی ده‌بێته‌هۆی ناپاكی كردن
گراسی لاندس، پسپۆڕی بواری سێكسی رونیكردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك ژن یان پیاو به ده‌ستی خۆیان پاڵ به به‌رامبه‌ره‌كه‌یانه‌وه ده‌نێن ناپاكی بكه‌ن چونكه په‌یوه‌ندیی سێكسیان كه‌مه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ش به‌رامبه‌ر په‌نا بۆ ناپاكی ده‌بات، به‌ڵام ئه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی نییه بۆ ناپاكی.
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت ده‌كرێت هه‌ر جاره و په‌یوه‌ندیی سێكی به‌جۆرێك بێت، بۆ نمونه له ژووری نوستن ئه‌و دوو كه‌سه سه‌ركێشی بكه‌ن و كارێكی وا بكه‌ن زیاتر یه‌كتر بناسن و هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندیی سێكسیان جێگیر بێت، به‌وه‌ش كه‌متر ده‌شڵه‌ژێن و نێوانه سێكسییه‌كه‌شیان كه‌م نابێته‌وه.
خورافه‌ی پێنجه‌م: گه‌یشتن به چێژی به‌شی زاوزێ ئاسانه
خه‌ڵك وا ده‌زانن كه گه‌یشتن به چێژی زاوزی شتێكی ئاسانه، به‌ڵام زۆربه‌ی خانمان پێویستیان به‌وه‌یه بوروژێنرێن تا بگه‌نه چێژی سه‌رتاسه‌ری.
لیزا باز، پسپۆڕی بواری سێكسی له شاری میامی ولایه‌تی فلۆریدا ده‌ڵێت: نه‌گه‌یشتنی ژن به‌وپه‌ڕی چێژ له به‌شی زاوزێدا، وا له پیاو ده‌كات توشی نائومێدی ببێت له راستیشدا ئاسان نییه ژن بگاته ئه‌و چێژه، بۆیه گه‌یشتن به چێژی به‌شی زاوزێ پێوه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ نه‌هێشتنی بێزاری و بێتاقه‌تی له‌نێوان ژن و پیاو و سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كه‌یان.
خورافه‌ی شه‌شه‌م: پێویسته جوتبوون به شێوه‌یه‌كی وروژێنه‌ر و بێ وَنه ده‌ست پێبكات
كیلی رانكین، پسپۆڕی بواری زانستی سێكس له ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه نه‌خۆشه‌كانی له‌و بڕوایه‌دان كه یه‌كه‌مجاری سێكس كردن قه‌ت بیرناچێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه زۆر به ده‌گمه‌ن روو ده‌دات، چونكه بنه‌مایه‌كی دیاریكراو بۆ سێكس نییه، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ كه‌سێك سێكس بكه‌یت، به‌دڵنیایی نازانیت حه‌زی له چییه و ده‌یه‌وێت چۆن حه‌زه‌كانی تێر بكات، بۆیه تۆزێك ده‌شڵه‌ژێیت و به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت.
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، گرنگترین شت كه له كاتی یه‌كه‌م سێكس له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه مێشكت ده‌گرێت ئه‌وه‌یه بزانیت حه‌ز ده‌كه‌یت جارێكی دیكه له‌گه‌ڵی بخه‌ویته‌وه یان نا، له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تاوه به‌دڵت بێت، دواتر وا ده‌رنه‌چێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌كرێت دواتر لێی تێبگه‌یت و بڕیار بده‌یت له‌گه‌ڵی بخه‌ویته‌وه.
خورافه‌ی حه‌وته‌م: چه‌وركردنی شوێنه هه‌ستیاره‌كان، واته ئه‌و كه‌سه په‌رۆشی سێكس نییه
ئه‌مه راست نییه، چونكه چه‌ور كردن باشترین هاوڕٍێیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناوبانگی خراپ رۆشتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌مێك له چه‌وركردن هاوكارییه‌كی باشی سێكس ده‌كات.
خورافه‌ی هه‌شته‌م: په‌یوه‌ندیی سێكسی به‌بێ حه‌ز و خواست بۆ سێكس به‌رده‌وام نابێت
دووباره كیلی رانكین، پسپۆڕی بواری زانستی سێكس له ئه‌مریكا روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ژن و مێرد توشی دڵه‌راوكێ ده‌كات، ئه‌وه‌یه یه‌كێكیان حه‌زی به سێكسه و ئه‌وی دیكه ئه‌و حه‌زه‌ی ئه‌وی تێدا نییه، واته جیاوازی له حه‌زه‌كانیاندا هه‌یه، هه‌ربۆیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك په‌نا بۆ پزیشك ده‌به‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و پسپۆڕه وتویه‌تی: "له‌ژیانمدا ژن و مێردێكم نه‌بینیووه حه‌ز و ئاره‌زووی هه‌ردوكیان بۆ جوتبوون و سه‌رجێگایی له یه‌ك ئاستدا بێت، به‌دڵنیاییشه‌وه جیاوازی له‌نێوان ئاره‌زووی ئه‌و دوانه‌دا مانای ئه‌وه نییه په‌یوه‌ندیی نێوانیان فاشیله، یان بووبێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و جیابوونه‌ویان، گرنگه به نه‌رمی داوا له كه‌سی به‌رامبه‌ر بكرێت و بزانرێت ده‌یه‌وێت سێكس بكات یان نا، ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كه زۆر زۆر بوو، ئه‌وا ئه‌وكاته باشتره له‌گه‌ڵ پسپۆڕێكی ئه‌و بواره‌دا قسه بكه‌ن."
PM:06:50:08/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 72685
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت