سێ حزب نوێنه‌ریان بۆ لیژنه‌ی ریفراندۆم دیاری كرد
وێستگه نیوز – سێ حزبی كوردستان نوێنه‌ریان بۆ كۆمیته‌ی ریفراندۆم دیاری كرد كه به‌پێی رێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
د. عه‌بدوڵا وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند: ''سه‌رۆكایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان داوای له ئێمه كردووه، نوێنه‌ری خۆمان بۆ كۆمیته‌ی ریفراندۆم دیاری بكه‌ن، ئێمه‌ش نوێنه‌ری خۆمان دیاری كردووه، به‌ڵام جارێ پێمان باش نییه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ین''.
لای خۆیه‌وه ھندرێن ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبی شیوعیی كوردستان به رایگه‌یاند: ''ئێمه‌ش وه‌كو حیزبی شیوعیی كوردستان داوامان لێ كراوه، كه نوێنه‌ری خۆمان بۆ كۆمیته‌ی ریفراندۆم دیاری بكه‌ین و من وه‌كو نوێنه‌ری حیزبی شیوعی بۆ ئه‌و كۆمیته‌یه دیاری كراوم''.
هاوكات باپیر كامه‌لا سكرتێری پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی پارتی وت: "له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه كردین، كه نوێنه‌رێك بۆ كۆمیته‌ی ریفراندۆم دیاری بكه‌ین، ئێمه‌ش نوێنه‌رێكمان دیاری كردووه، كه (هاوكار مه‌حمود)، كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌و كۆمیته‌یه دیاری كراوه".
PM:02:34:05/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 12593
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت