كێشهیهكی تر له مۆبایلی گالاكسی 8 دهركهوت
مۆبایلی گالاکسی ئێس 8
وێستگه نیوز ـ
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەند کێشەیەکی وەک سووربوونەوەی شاشە و کێشەی پەیوەندی وایفای و شەحنکردن لە مۆبایلی گالاکسی ئێس 8 دەرکەوتن، لە ئێستاشدا کێشەیەکی تر لە مۆبایلەکە دەرکەوتووە کە پێدەچێت مەترسیدارتربێت.
بەشێکی دیار لە بەکارهێنەرانی گالاکسی ئێس 8 و 8 ئێس پلەس سکاڵایان لەوە کردووە کە مۆبایلەکانیان بە بێ ویستی خۆیان دەکەوێتە ئیش واتە بە شێوەیەکی خۆنەویست ئیشدەکاتەوە و ئەمەش وەک کێشە لێکدراوەتەوە.
یەکێک لە بەکارهێنەران وتوویەتی: "من زۆر بێزارم لەم کێشەیەی مۆبایلەکەم و لە کاتێکدا کوژاندومەتەوە لە ناکاو چەند هێمایەکە لە خواری شاشەکە دەردەکەوێت و دواتر مۆبایلەکە دەکەوێـتەوە کار".
بەشێک لە شارەزایانیش وتوویانە، لەوانەیە بەهۆی ناسینەوەی پەنجە مۆر یان رەنگی چاو و قەبارەی و شێوەی دەموچاوی خاوەنەکەیبێت و کە لەو کاتەدا مۆبایلەکە وەک رێگەپێدانی کارکردن وەریدەگرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا کۆمپانیای سامسۆنگ هیچ روونکردنەوەیەکی لە سەر ئەو کێشانە نەداوە.
AM:09:46:30/04/2017
ئهم بابهته 23069
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت