هێرشكرایه‌سه‌ر نووسینگه‌یه‌كی ئاسایشی فیدراڵی روسیا
وێستگه نیوز –
چه‌كدارێك هێرشی كرده‌سه‌ر نووسینگه‌یه‌كی ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی روسیا و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران و دواتر چه‌كداره‌كه كوژرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سه‌عات 17:02 ده‌قیقه‌ی به كاتی ناوخۆیی كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرشی كرده‌سه‌ر به‌شی سه‌ردانی هاوڵاتیانی ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی له هه‌رێمی خابارۆفسك و به‌بێ تێپه‌ڕاندنی ناوچه‌ی پشكنین ده‌ستی كرد به ته‌قه‌كردن.
ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی ده‌زگاكه و هاوڵاتییه‌ك كوژران و هاوڵاتییه‌كی تریش برینداربوو و دواتر هێرشبه‌ره‌كه كوژرا.
ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌یان دیاریكردووه كه هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی خابارۆفسكه به ناوی أ. ف. كونیف و له‌دایكبووی ساڵی 1999یه.
راشیگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی نازییه نوێكانی شاره‌كه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: RT
PM:02:46:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5161
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت