له به‌سڕه منداڵێكی شیره‌خۆره به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی باوكیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
له شاری به‌سره‌ی باشووری عیراق منداڵێكی كچی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی باوكییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
باپیری منداڵه‌كه به كه‌ناڵی NRT عه‌ره‌بی راگه‌یاند "پێش ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌ی بدات، باوكی ڕوای یه‌ك ساڵان ماده‌ی هۆشبه‌ری كریستیاڵی به‌كارهێناوه".
باپیری منداڵه‌كه وتی:" باوكی منداڵه‌كه به به‌رده‌وامی ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌ی داوه به‌ڵام له‌دواین جاردا منداڵه‌كه نه‌یتوانیووه به‌رگه‌ی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه بگرێت و دوێنێ پێنجشه‌ممه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای به‌سره گیانی له‌ده‌ست داوه".
گیان له‌ده‌ستدانی ڕوای یه‌ك ساڵان دواین حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵانه له عیراق كه كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری هاوڵاتیانی به‌دوای خۆیدا هێنابێت.
دوێنێش پۆلیسی فریاكه‌وتنی شاری به‌غدا باوك و مامی دوو منداڵی كچ و كوڕیان ده‌ستگیركرد كه له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌ون ئه‌شكه‌نجه‌ی دوو منداڵه‌كه ده‌ده‌ن و كوڕه‌كه به پانكه‌یه‌كدا هه‌ڵده‌واسن، به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ره‌وانه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون.
PM:02:24:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 67293
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت