له شرنا‌خ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا روویدا
وێستگه نیوز –
له شاری شرناخی باكووری كوردستان رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و سوپای توركیا روویدا و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژران و برینداربوون.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" هێرشیان كرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپا له شارۆچه‌كه‌ی قلەبانی سه‌ر به شاری شرنا‌خ.
ئاژانسه‌كه له زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دوو سه‌رباز كوژران و دووانی تر برینداربوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌ربازه برینداره‌كان به هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شرناخی حكومی و دواتر سوپای توركیا پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ده‌ستی پێكرد.
PM:01:02:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 8413
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت