كچێكی ئێزدی 11 ساڵان رزگار كرا
وێستگه نیوز -
په‌رله‌مانتارێكی ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی له به‌ری راستی شاری موسڵ كچێكی ئێزدی-یان رزگار كردووه.
ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتاری ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه پۆلیسی ئیتیحادی له گه‌ڕه‌كی تنك له به‌ری راستی شاری موسڵ كچێكی ئێزدی ته‌مه‌ن 11 ساڵیان رزگار كردووه كه ناوی ئه‌فراح ده‌خیل-ه و خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ-یه و له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوو.
ڤیان ده‌خیل ده‌ڵێت: "دوای په‌یوه‌ندیكردنی به فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كان بایه‌خێكی زۆر به كچه‌كه دراوه و خودی وه‌زیری ناوخۆی عیراقیش له‌سه‌ر ئه‌و كچه هاتووه‌ته‌سه‌ر خه‌ت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكردووه كه له ئێستادا كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان وه‌ربگرنه‌وه و به دیداری شاد ببنه‌وه.
PM:12:27:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 7577
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت