به‌وێنه... ئیستانبوڵ ئۆتۆشۆ كرایه‌وه
وێستگه نیوز -
له ئیستانبوڵ حه‌ڤده‌هه‌مین پێشانگای ئۆتۆمبیل ناسراو به ''ئیستانبوڵ ئۆتۆشۆ'' كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دابه‌شكارانی ئۆتۆمبیله‌وه رێكده‌خرێت، ده‌رگای به رووی سه‌ردانیكه‌رانی VIP و رۆژنامه‌واناندا كرده‌وه.
له‌و پێشانگایه‌دا كه له ناوه‌ندی پێشانگا و كۆنگره‌ی تویاپ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر 19 برانده‌كه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته‌كه، ئۆتۆمبیله نوێیه‌كان و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌شیان نمایش كرد كه له ئێستادا له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێن.
ئه‌مڕۆ پێشانگاكه به رووی سه‌ردانیكه‌رانیدا ده‌كرێته‌وه و ئۆتۆمبیلی له‌ه ه‌موو نزخه‌كان، له گونجاوترین و هه‌رزانترینه‌وه تاوه‌كو گرانترین تێدایه.
پێشانگاكه ئه‌مساڵ له‌ژێر درووشمی ''له نزیكه‌وه ته‌ماشای داهاتوو بكه‌ن'' رێكخراوه و ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مڕۆ و داهاتووی تێدا نمایش ده‌كرێت.
PM:12:15:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 22537
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت