به‌وێنه... له رووداوێكی هاتووچۆدا 6 كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای سه‌رقه‌ڵا و زنانه 6 كه‌س برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌رقه‌ڵا و زنانه ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پرادۆ وه‌رگه‌ڕا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا شه‌ش كه‌س بریندابوون.
AM:11:29:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 15553
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت