ناوی پاڵێوراوانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوی 6 پاڵێوراوی كۆتایی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند.
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوی 6 پاڵێوراوی كۆتایی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته كرد كه هه‌موویان مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌یان تێدایه‌وه و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه په‌سه‌ند كراون.
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران ناوه‌كانی به‌م شێوه راگه‌یاندووه:
1- سه‌ید موسته‌فا ئاغا میر سه‌لیم
2- ئیسحاق جه‌هانگیری
3- حه‌سه‌ن رۆحانی
4- سه‌ید ئیبراهیم ره‌ئیسی، كه‌سایه‌تی نزیك له عه‌لی خامنه‌یی.
5- محه‌مه‌د باقر قاڵیباف
6- سه‌ید موسته‌فا هه‌شمی ته‌با
بڕیاره 19ی ئایاری داهاتوو هه‌ڵبژاردنی خولی دوانزه‌یه‌مینی سه‌رۆك كۆمار و پێنجه‌مین خولی ئه‌نجومه‌نی شورای شار و گونده‌كان له ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی بڕیار‌و رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێران هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن 20 رۆژ ده‌خایه‌نێت و ئه‌و كاندیدانه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه متمانه‌یان پێده‌به‌خشرێت، ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌مپین و هه‌ڵمه‌ته‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
AM:10:40:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3633
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت