ڤیدیۆی ساتی هێرشه‌كه‌ی پاریس بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی هێرشه‌كه‌ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بڵاوكرایه‌وه كه به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژرا و دووانی تریش برینداربوون.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی شانزیلیزێ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بڵاوكرایه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه‌دا گیراوه، دوو چه‌كدار له نزیك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس ده‌ركه‌وتوون و دواتر یه‌كێكیان ته‌قه له پۆلیس ده‌كات.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا پۆلیسێك كوژراوه و دووانی تریش برینداربوون و هێرشبه‌ره‌كه‌ش كوژراوه، بێ ئه‌وه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه كه كه‌سێكی تر به‌شداری هێرشه‌كه‌ی كردبێت.
هاوكات ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس رایگه‌یاند كه به‌دوای كه‌سێكی تردا ده‌گه‌ڕێن كه ره‌نگه له هێرشه‌كه‌دا به‌شداربووبێت، هێنری براندیه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نساش رایگه‌یاند كه به‌دوور نازانرێت كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێكی تر ده‌ستیان له هێرشه‌كه‌دا هه‌بووبێت.
هێنری براندیه وتی: "كه‌مێك دوای سه‌عات 9ی شه‌و ئۆتۆمبێلێك له ته‌نیشت ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس وه‌ستا و پیاوێك دابه‌زی و ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبێلی پۆلیسه‌كان كرد و پۆلیسێكی كوشت".
دوای هێرشه‌كه، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ناوچه‌ی شانزلیزێ له ناوه‌ڕاستی پاریس ئه‌بو یوسف به‌لجیكی-یه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كه‌سی تر بدات.
ئه‌م هێرشه له كاتێكدایه كه ده‌نگده‌رانی فه‌ره‌نسی خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌شداری خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بكه‌ن.
AM:10:21:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4561
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت