به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ڵامی عه‌مار حه‌كیم ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌مار حه‌كیم كه رایگه‌یاندووه "ته‌نها ئیسرائیل دان به ده‌وڵه‌تی كوردیدا ده‌نێت"، ده‌ڵێت: "هیوادارم ئه‌و قسه‌یه‌ت بۆ رازیكردنی ئاغای دراوسێ بوبێت".
دوێنڵا عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق و هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌كان له چاوپیَكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی میسر و له وه‌ڵام پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی رایگه‌یاند: "ئه‌م خه‌ونه ماوه‌ی 70 ساڵه هه‌یه و له‌وانه‌شه له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتووشدا بێته‌دی و نه‌شیه‌ته‌دی، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وا من وای ده‌بینم كه جگه له ئیسرائیل هیچ وڵاتێكی دیكه دان به‌و ده‌وڵه‌ته‌دا نانێت."
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "بۆ سه‌ماحه‌تی عه‌مار حه‌كیمی هاوڕێم: ئه‌ڵێن فه‌رموتانه ئه‌گه‌ر كورد سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێ ئه‌وا كه‌س شك نابه‌ن جگه له‌ئیسرائیل دان به ده‌وڵه‌تی كوردی بنێت".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ده‌ڵێت: "ئه‌م لێدوانه‌ت ئێجگار پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه بوو كه له‌سعودیه له‌وه‌رزی حه‌جدا ده‌مانكرد، له‌بیرته ئه‌وكات ده‌تان فه‌رمو هه‌موو خه‌ڵكی عیراق قه‌رزاری كوردن؟!".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیگه‌یاندووه كه "له‌بیرته ده‌تگوت: هه‌ر عیراقیه‌ك له‌به‌رامبه‌ر خواسته ره‌واكانی كورد بوه‌ستێت ئه‌وه دوژمنی عیراق و خانه‌واده‌ی حه‌كیمه؟! یان ده‌ترسم ئێستا گوشاره‌كانی جه‌ماعه‌ت زیادی كردبێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه ئیعتیرافێكی باشه دڵنیابوون كورد به‌نیازی سه‌ربه‌خۆییه و تاكه ده‌وڵه‌تی دیموكراسی و به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش پشتیوانمانه".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی بۆ عه‌مار حه‌كیم نووسیویه‌تی: "هیوادارم ئه‌و قسه‌یه‌ت له‌ژێر گوشاردا بوبێت و بۆ رازیكردنی ئاغای دراوسێ بوبێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌م حاڵه‌ته‌دا من ته‌قدیری زروفت ده‌كه‌م، چونكه من جگه له‌قسه‌ی باش نه‌مبیستوه ئه‌ندامێكی خانه‌واده‌ی حه‌كیم دژی گه‌لی كورد و خواسته‌كانی وه‌ستابێته‌وه و قسه‌ی كردبێت".
AM:09:38:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 15385
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت