وه‌زیری گواستنه‌وه وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز -
راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ره‌تی ده‌كاته‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رپرسیاربێت له گرانكردنی نرخی رسیڤه‌ری په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌رپه‌رشتیاره‌وه‌و وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌داته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌میانی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی زاری كرمانجی ناوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ھێناوه به‌وه‌ی فریكوێسنی به كۆمپانیای میكس میدیا داوه و كۆنترۆڵكراوه، به‌ڵام ناوبراو به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و زانیاری وه‌ربگرێت وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كردوه له‌وه‌ی به‌رپرسیاربێت له‌گرانبونی نرخی رسیڤه‌ری په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌پێویستی ده‌زانین بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێرو ئه‌وانه‌ی له‌و بابه‌تانه خۆیان لاده‌ده‌ن به‌بیر بهێنینه‌وه كه پێشتریش رامان گه‌یاندووه كاركردن و كاری مۆڵه‌تی هه‌موو TV و رادیۆكان و كۆمپانیاكانی بواری راگه‌یاندن له‌وانه‌ش كۆمپانیای میكس میدیا په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنه‌وه نیه و له‌رووی ته‌كنیكیه‌وه و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری فریكوێنسی بۆ دابین كراوه و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش مۆڵه‌تی پێداون به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌یه و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه".
نوسینگه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه له خه‌می هاوڵایان و ئه‌و كێشه‌یه، پێشتر مولود مراد، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بانگهێشتی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كردوه و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه پێویسته نرخه‌كانیان هه‌رزان بكه‌ن و له‌ئاستی توانا و دۆخی ئێستای دارایی هاوڵاتیان بێت و ده‌بێت خزمه‌تگوزاریه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه نه‌بێته هۆی كارێكی بازرگانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان و هه‌موو مانگێك خزمه‌تگوزاری رسیڤه‌ری په‌خشی كه‌ناڵه‌كان بكه‌نه كارتی مانگانه یان ماوه‌ی دیاریكراو و نرخه‌كه بسه‌پێندرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا و كه‌ناڵه‌كانیش ناچاری ملكه‌چی بڕیاری كۆمپانیابن، چونكه په‌خشه‌كانیان له‌رێگه‌ی رسیڤه‌ری كۆمپانیاوه ده‌بێت، نوێنه‌رانی كۆمپانیای میكس میدیاش دڵنیاییان دا به‌وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه شتێكی له‌وجۆره بوونی نابێت".
ئه‌وه‌شی خراوه‌ته‌ڕوو كه "وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن راشكاوانه به نوێنه‌ری كۆمپانیای میكس میدیای وتوه: مافی هیچ كه‌سێك و كۆمپانیایه‌ك نیه خزمه‌تگوزاریه‌كی له‌و شێوه‌یه قۆرخ بكات و بڕیاری را‌گرتن و داخستنی كه‌ناڵه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیان بدات، چونكه بریاری له‌و جۆره مافی ئیداره‌ی گشتی حكومه‌ته نه‌ك هیچ كۆمپانیایه‌ك، وه هه‌ر كۆمپانیایه‌كی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ده‌بێت پێشبڕكێی له‌سه‌ر جۆری و بڕی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری زیاتر بێت یان كه‌می بڕی نرخ و تێچونی هه‌رزان بۆ هاوڵاتیان بێت".
AM:09:12:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3341
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت