مه‌زارگه‌ی شاعیر و زانای كورد (مه‌وله‌وی) نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی بڕیاریدا به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی شاعیر‌و زانای كورد (مه‌وله‌وی) له له گوندی سه‌رشاته-ی ناوچه‌ی تاوه‌گۆزی.
رۆژی 20/4/2017، بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، بایاوه‌ری دكتۆر ره‌ئوف عوسمان رووناكبیر و سیاسه‌تمه‌دار و كاك سوعاد به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی، سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی شاعیر و زانای مه‌زنی كورد مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی-یان له گوندی سه‌رشاته-ی ناوچه‌ی تاوه‌گۆزی كرد كه دوو كاتژمێر و نیو له شاری سلێمانییه‌وه دووره.
له‌دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی مه‌وله‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و وه‌فده‌كه‌ی هاوڕێی بڕیاریان دا كه هه‌رچی پێویست بێت له‌ماوه‌ی مانگی داهاتوو بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و پاراستنی گۆڕی ئه‌م شاعیره مه‌زنه له‌و ناوچه‌یه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌زارگه‌یه‌ك كه شایسته ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ی كورد بێت.
سه‌ید عه‌بدولڕه‌حیمی كوڕی سه‌عید تاوه‌گۆزی (1806-1882) ناسراو به مه‌وله‌وی یان مه‌وله‌ویی كورد شاعیری ناوداری كورد و سۆفیی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوو كه به شێوه‌زاری هه‌ورامی هۆنراوه‌ی داناوه و له شیعری ئه‌وین و دڵداری دا زۆر به‌ناوبانگه.
له ساڵی 1806(1221ی كۆچی) له گوندی سه‌رشاته‌ی ناوچه‌ی تاوگۆزی له‌دایكبووه. له‌ساڵی 1882(1300 كۆچی) كۆچی دوایی ئه‌كا و له گۆڕستانی ئه‌سحابه له سه‌رشاته نێژراوه.
مه‌وله‌وی جگه له كوردی، زمانی عه‌ره‌بی و فارسیشی باش زانیوه و به هه‌ردووكیان شیعری نووسیوه. دیوانه‌كه‌ی كه به شێوه‌زاری ھه‌ورامییه پله‌یه‌كی به‌رزی له‌نێو شیعر و ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌یه.
AM:08:51:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 12565
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت