به‌وێنه و ڤیدیۆ..جێگره‌كه‌ی تره‌مپ له هه‌شته‌م گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی جیهاندا
وێستگه نیوزـ
رۆژی پێنجشه‌ممه مایك بینس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێڵاوه‌كانی دانا و هاوسه‌ر و هه‌ردوو كچه‌كه‌شی سه‌رپۆشیان كرد و چوونه هه‌شته‌م گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی جیهان له ئیندۆنیسیا.
یه‌كه‌مجاره بینس و خانه‌واده‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و مزگه‌وته بكه‌ن و بۆ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكاش و هه‌ر یه‌كه‌مجاره كه تیایدا گه‌شتێك بۆ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاتی موسڵمانی جیهان بكه‌ن.
بنس و كارین-ی هاوسه‌ری و شا‌رلۆت و ئاودێری هه‌ردوو كچیان له جاكارتا-ی پایته‌خت سه‌ردانی مزگه‌وتی ئیستقلالیان كرد و ئیمامی مزگه‌وته‌كه‌ش به‌ناوی نه‌سره‌دین عومه‌ر پێشیان كه‌وت بۆ ناساندنی مزگه‌وته‌كه و پێی وتن كه له‌و وڵاته‌دا 900 هه‌زار مزگه‌وت هه‌یه.
ئیمامه‌كه بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای روونكردووه‌ته‌وه كه ئایینی ئیسلام له ئیندۆنیسیا وه‌ك ئایینێكی میانڕه‌و په‌یڕه‌و ده‌كرێت ، له ته‌نیشت ئه‌و مزگه‌وته‌ش كه ئێوه ئێستا تیایدان كڵێسایه‌كیش هه‌یه، ئیداره‌ی مزگه‌وته‌كه‌ش شوێنێكی بۆ راگرتنی ئۆتۆمبیل ته‌رخانكردووه كه سه‌ردانكه‌رانی هه‌ردوولا ده‌توانن سودی لێ ببینن.
مزگه‌وتی ئیستقلال له ئیندۆنیسیا ساڵی 1961 ده‌ست به بنیادنانی كراوه و دوای 14 ساڵ ته‌واو بووه و یه‌كێكه له هه‌شت گه‌وره‌ترین مزگه‌وته‌كانی جیهان و گه‌وره‌ترینی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا كه مناره‌كه‌ی 90 مه‌تر به‌رزه.
دانیشتوانی ئیندۆنیسیا زیاتر له 263 ملیۆن كه‌سه و ساڵی 1949 سه‌ربه‌خۆیی خۆی له داگیركاریی هۆڵه‌ندا وه‌رگرتووه و 87%ی خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمانن.
بنس و خانەوادەکەی لە مزگەوتی ئستقلال
باراک ئاباما، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و میشێل-ی هاوسەریشی سەردانی مزگەوتەکەیان کردووە
AM:12:11:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 9305
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت