ناوهڕاستی مانگی داهاتوو ترهمپ و ئهردۆغان كۆدهبنهوه
وێستگه نیوزـ
سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاند لە 16 و 17ی مانگی ئایاری داهاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.
لە چاوپێککەوتنێكدا لهگهڵ تەلەفیزیۆنی A News، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و وتی: "کاتەکەی دیارە، لەوباوەڕەدام لە 15 و 16ی ئایاری داهاتوو بچمە چین،لەوێوە دەچمە ئەمریکا. "
سهرۆك كۆماری توركیا وتیشی: "پێدەچێت لە 16 و 17ی ئایار کاتی چاوپێککەوتنەکەمان بێت لەگەڵ ترەمپ".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت تورکیا و ئەمریکا قەبارەی بازرگانی و پەیوەندی ئابووری خۆیان بگەیەننە ئاستی 50 ملیار دۆلار و پێشبینیشی كرد کە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا سوود بەخش دەبێت.
PM:11:19:20/04/2017
ئهم بابهته 5173
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت