له روداوێكی ته‌قه‌كردندا له ناوه‌ڕاستی پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، پۆلیسێك كوژرا و دوانی دیكه‌ش برینداربووک.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه روداوه‌كه ئه‌مشه‌و 20ی نیسانی 2017، له ناوچه‌ی شالنزلی-ی گه‌شتیاریی به‌ناوبانگ له ناوه‌ڕاستی پاریسی پایته‌خت روویداوه و ئه‌وه‌ش كه ته‌قه‌ی كردووه به ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كوژراوه‌ته‌وه.
به‌پێی میدیاكانی فه‌ره‌نسا هێرشبه‌ره‌كه چه‌كی كڵاشینیكۆفی به‌كارهێناوه و دوای رووداوه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منیی زۆر له ناوچه‌ی شالنزلی-ی گه‌شتیاری بڵاوه‌ی پێكراوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی پاریس شوێنی رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و رێگه‌یان به هاوڵاتیان نه‌داوه لێی نزیك ببنه‌وه.
سه‌باره‌ت به پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌و رووداوه‌ش، وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه كه هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ هۆكارێك له‌پشت ئه‌و ته‌قه هه‌ڕه‌مه‌كییه و هێرشی چه‌كداره‌كه‌وه بووه.
دوای ماوه‌یه‌كیش له رووداوه‌كه بییر هێنری براندێ، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه رووداوه‌كه به ئه‌نقسه‌ت بووه و یه‌كێك له پۆلیسه برینداره‌كانیش به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوای كه‌بوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌منیی كردووه و ژووری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه.
PM:10:31:20/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 9269
جار خوێنراوه‌ته‌وه