راوێژكارێكی سه‌ربازیی روسیا له سوریا كوژرا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سوریا پشتڕاستكرده‌وه كه له هێرشێكی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆندا پێكراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی نیسانی 2017، وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به‌پله‌ی رائیدا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاندووه كه سێرگی بۆردۆڤ، راوێژكاری سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له هێرشێكی چه‌كداراه‌كاندا له ناوچه‌یه‌كی سوریا كوژراوه، بێئه‌وه‌ی شوێن و چۆنێتیی پێكرانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره روونبكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی دركاندووه كه هێرشه‌كه بۆسه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای رژێمی سوریا بووه و بۆردۆڤ له‌نێو گروپێك راوێژكاری سه‌ربازیی روسیا له‌و بنكه‌یه بووه كه ئه‌ركیان مه‌شق و راهێنان بووه به یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا هه‌واڵێكی میدیاكانی به‌ریتانیاشی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه وایانبڵاوركردبووه‌وه گوایه دوو راوێژكار كوژراون، وه‌زاره‌ته‌كه‌ش له‌وباره‌یه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی به چه‌واشه‌كاری ناوزه‌ند كردووه و رایگه‌یاندووه كه له‌و هێرشه‌دا ته‌نها یه‌ك راوێژكار كوژراوه.
PM:08:54:20/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3997
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت