په‌رله‌مانتارێك: ریفراندۆم دەرفەتێکی زێڕینە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه‌ كه‌ "ریفراندۆم دەرفەتێکی زێڕینە بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان".

له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، د.شوان قه‌ڵادزه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نویسیویه‌تی: "پێمان وایەهیچ حزب و پارتێکی سیاسی نییە لە باشوری کوردستان لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆێی کوردستاندا نەبێت، گومانیشی تیانییە ئەم بابەتە چەندیاسایی بێت و یاساپشتیوانی لێ بکات گەورەتروجوان ترو ناوبانگ و سەنگ و قورسایی زیاتری ئەبێت لەناوەوەو دەرەوەی خاکی نیشتمان."

ده‌شڵێت: "بەدڵنیاییش ئەم هەوڵ وهیواوئاواتە بەپێی پێویست فەراهەم نایەت وبەرجەستە نابێت بەبێ کاراکردنەوەی پەرلەمان و کردنەوەی ئەو قفڵە پۆڵایینەی کە ماوەی 18 مانگ زیاترە لێی دراوە، وەبەوهۆیەشەوە دام و دەزگای یاسایی پەکی کەوتووەو لەدەرەوەی یاسا ولات بەڕێوە ئەچێت و ستەم لەفەرمانبەران و چین و توێژەکانی گەلی کوردستان ئەکریت و لەبری خزمەت برسی و نائومێد ئەکرێن."

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی  بەپێویستی ده‌زانێت بەزوتری نكات سەرۆکایەتی پەرلەمان بەهەماهەنگی لەگەل فراکسیونەکان بەرنامەی کارپێشکەش بکات بۆکۆبوونەوەو کاراکردنەوەی پەرلەمان بەمەبەستی دەرکردنی یاسای ریفراندۆم وگشتپرسی بۆباشوری کوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ "سەرجەم لایەنەسیاسیەکان لەسەر گشتپرسی کۆکن وناکۆکییان نییە، لەبەرئەوە ئەم ڕیفراندۆمە دەرفەتێکی زێرینە بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان و دەرچوون لەو حاڵەتە ئیحراجیەی کە بەرۆکی دەسەڵات و کوردستانیانی گرتووە و ئەزمونی حوکمرانی خۆماڵیشی خستۆتە ژێرسەرنج و پرسیارەوە".

 له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا قه‌ڵادزه‌یی ده‌ڵێت: "وەکو وەفایەکیش بۆشەهیدانی زانکۆ و شەهیدانی قەڵادزێی چەندجار شەهید و کوردستان، پێشنیارئەکەین کۆبونەوەی پەرلەمان لەساڵیادی بۆردومانکردنی شارێ قەلادزێی خوێن و خەبات، کە ڕٶژی4/24 وهاوکات ڕۆژی شەهیدی زانکۆیە، ئەنجام بدرێت و کۆتایی بەم دۆخە چەقبەستووە وستەم و دڵڕەشییە بەرامبەربە یەکتربهێندرێت و بە رەو دادگەری کۆمەلایەتی و سەربەخۆیی ڕاستەقینە ی کوردستانی رەنگین هەنگاوبنێین."


PM:08:19:20/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 8729 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت