كۆسرەت ڕەسول عەلی و نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان کوبونەوە


وێستگه‌ نیوزـ

جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان جەخت لە پەرەپێدان و فراوانكردنی هاوپەیمانێتی دژ بە تیرۆرستان دەكەنەوەو ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگە بەرزدەنرخێنن. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی نیسانی 2017، كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیی له‌ لەكلاریسپاز ستۆری، نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیداری نێوانیاندا هەردوولا بە وردی باسیان لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد و جەختیان لەوەكردەوە كە پێویستە و بارودۆخەكە دەخوازێ كێشەكان چارەسەر بكرێن و كێشەو ململانێكان وەلابنرێن.

شه‌ڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، بۆ ئەم مەبەستە هەردوولا ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان بەرزنرخاند و بەگرنگیانزانی بۆ قۆناغی دوای داعش ڕۆڵ و پێگەی كورد لەبەرچاو بگیرێت.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت ڕەسول عەلی وتی چاوەڕوانین لە دۆست و هاوپەیمانانمان بۆ هەموو ئەگەرەكان و ئایندەی كورد پاڵپشت و پشتیوانمان بن.


PM:08:01:20/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 8297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو