باخچەلی: نەیارەکانی راپرسی دوا کارتەکانی خۆیان تاقیکردەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند، ئەوانەی دەیانویست راپرسی 16ی نیسان لەکەدار بکەن، دوا چانس و کارتەکانی خۆیان لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن تاقیکردەوە، بەڵام کاتێک ویستیان لەسەربانەوە بچنە ژوورەوە، لە دەرگاوە گەڕانەوە.


باخچەلی لەبارەی رەتکردنەوەی داواکاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی راپرسی گۆڕانکای دەستووری تورکیا کە لە 16ی نیسان بەڕێوەچوو، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

باخچەلی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "ئەو زۆرانبازەی دەدۆڕێنێت، لە زۆرانبازی تێر نابێت".

سەرۆکی گشتی مەھەپە راشیگەیاند: "ئەوانەی دەیانەوێت راپرسی 16ی نیسان لەکەدار بکەن، دوا چانس و کارتەکانی خۆیان لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن تاقیکردەوە. بەڵام کاتێک ویستیان لەسەربانەوە بچنە ژوورەوە، لە دەرگاوە گەڕانەوە".

باخچەلی ھەر لە تویتەکەیدا نووسیویەتی "بە 16ی نیسانیان وت 'ھەڵبژاردنی بێ مۆر' و 'دانی پێ نانێین'. تاوتوێی شەرعیەتیان کرد، بەڵام لەوبارەیەوە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دوا بڕیار و حوکمی خۆی دا و بابەتەکە داخرا".

ده‌شڵێت: "لە راستیدا بە ئیرادە بە مۆرەکانیان، ھەستان بە تێکدان و شێواندنی پەیامی گەل، بەڵام سەری نەگرت. دەڵێم کە گەلی تورک لە 16ی نیسان مۆری لە شوێنی خۆی دا، ئەی ئێوە باسی چ مۆر و زەرف و پسولە دەکەن؟ با بەبێ سوود ھەوڵەکانیان نەدەن. 16ی نیسان تەواو بووە و لاپەڕەکەش داخراوە. ئەوانەی ئیرادەی میللی ناناسن و لەناکاو پشێوی لە نێو گەل دروست دەکەن، رەفتاری ئەوانەیە کە دەدۆڕێنن، بۆیە لوجۆرە دیموکراسی دەرناچێت".



AM:08:27:20/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 2209 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو