نه‌ریمان بابان به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌بوونی كاری هونه‌ری، كار بۆ كلیپ كردنی به‌رهه‌مێكی نوێ ده‌كات.
به پێی زانیاریه‌كانی وێستگە نیوز، هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان كار ده‌كات بۆ كلیپ كردنی به‌رهه‌مێكی نوێ به ناوی (هیچ ماڵێ) كه ئاواز هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند خۆی ئاماده‌ی كردووه.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان له لایه‌ن هه‌ردی عومه‌ر كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ده‌كرێت له ئێستادا كاری وێنه‌گرانی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به كۆتایی هاتووه له وڵاتی سوید به‌شی دووه‌می وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا كاتی بڵاوكردنه‌وه به‌رهه‌مه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
كلیپ كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی نه‌ریمانی بابان له كاتێكدایه بڕیار بوو له كۆتایی ساڵی رابردوو ئه‌لبوومه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش بڕیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی دواخست و له‌به‌رامبه‌ردا ئاشكرای كرد یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی ناو ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی كلیپ ده‌كات.
نه‌ریمانی بابان یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی كوردستان و شاری سلێمانی یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی تیپی مۆسیقای بابان، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانی و كلیپه، دواین كاری هونه‌ری بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی" 1440 رۆژ "بوو كه له ساڵی 2012، یه‌كێك بوو له پڕفرۆش‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ساڵه.
AM:12:05:20/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6101
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت