جوانییه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد
وێستگه نیوز –
گۆڤاری "people" بۆ جاری پێنجه‌م خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی جولیا رۆبرتسی وه‌ك جوانترین ژنی جیهان ده‌ستنیشان كرد و به‌وپێیه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "ئه‌سۆشێتد پرێس"، گۆڤاری "people" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستنیشانكردنی جولیا رۆبرتسی وه‌ك جوانترین ژنی جیهان راگه‌یاندووه.
جولیا رۆبرتس كه له ئێستادا ته‌مه‌نی 49 ساڵه، له ساڵانی 1991، 2000، 2005 و 2010 وه‌ك جوانترین ژنی جیهان ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌و خانمه ئه‌كه‌ره كه خه‌ڵاتی ئۆسكاریشی به‌ده‌ستهێناوه، دوای ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك جوانترین ژنی جیهان رایگه‌یاند كه هه‌ست به ستایشكردنێكی زیاد له پێویست ده‌كات.
ژماره‌ی ساڵانه‌ی گۆڤاری "people" به‌ناوی "جوانترین له جیهاندا" له رۆژی هه‌ینی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:09:44:19/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 7245
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت