داعش چه‌كداره توشبووه‌كان به نه‌خۆشیی"گانگرین" ده‌كوژێت
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری له شاری موسڵه‌وه رایگه‌یاند كه رێكخراوی داعش ئه‌و چه‌كداره بریندارانه‌ی خۆی كوشتووه كه توشی نه‌خۆشیی "گانگرین" بوون.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت بڵاویكردووه‌ته‌وه، له به‌ری راستی موسڵ داعش ماڵه‌كانی كردووه‌ته نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی، چونكه رێژه‌ی برینداره‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن كه له نه‌خۆشخانه‌كان جێگه‌یان نابێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه كه سه‌ره‌ڕای زۆرییژماره‌ی برینداره‌كان، داعش كێشه‌ی كه‌میی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكیشی هه‌یه ته‌نانه‌ت پێداویستییه پزیشییه‌كه ساده و سه‌ره‌تاییه‌كانیش لای ئه‌و رێكخراوه كه‌مبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌هۆی كه‌میی ده‌رمان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، داعش ناچار بووه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی خۆی بكوژێت كه برینداربوون یان به‌هۆی برینه‌كه‌یانه‌وه توشی نه‌خۆشیی "گانگرین" بوون.
دوای ده‌ستكردن به ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی به‌ری راستی موسڵ، داعش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و چه‌كدارانه‌ی خۆی كوشتووه كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ هه‌ڵاتوون و ده‌ستیش له كوشتنی چه‌كداره برینداره‌كانی ناپارێزێ و به‌بێ دوودڵی ده‌یانكوژێت.
AM:10:43:19/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6633
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت