نرخی ئهمڕۆی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ 19ی نیسان نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووی لە نزمبوونەوە کردەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 54 دۆلار و 77 سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 52 دۆلار و 31 سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە 58 دۆلار.
ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016 ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کۆتایی دێت.
AM:08:35:19/04/2017
ئهم بابهته 2177
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت