"چا به نه‌عنا"
وێستگه نیوزـ
مریا‌م كلینك، ئه‌و خانمه نمایشكاره لوبنانییه‌ی هه‌میشه ره‌فتار و گوفتاره‌كانی ده‌بێته جێی مشت‌ومڕ و توانج و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئێستا له‌میسره و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كلیپێك به‌ناوی "چا به نه‌عنا".
كلینك له‌دوای گه‌یشتی بۆ میسر له رۆژی دووشه‌ممه 17ی نیسانی 2017، سه‌ردانی "ستودیو حب"ی كرد و له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆشی له ئیسنتاگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناو ستۆدیۆكه‌ی بڵاوكرده‌وه به جلێكی نیمچه رته‌وه ده‌ركه‌وتووه و له‌سه‌ر كورسییه‌ك سه‌ما ده‌كات.
كلینك وتویه‌تی: "ئێستا له ستودۆی ده‌نگی خۆشه‌ویستیم له قاهیره و بۆیه‌كه‌مجار گۆرانییه‌كی میسری تۆمار ده‌كه‌م به‌ناوی (چا به نه‌عنا) كه شادی به‌نان ئاواز و هۆنراوه‌ی بۆ داناوه."
هاوكات شادی به‌نان وتویه‌تی كه خۆشحاڵن به سه‌ردجانه‌كه‌ی مریا‌م كلینك و هیواخوازن گۆرانییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌دنیادا ده‌نگ بداته‌وه.
PM:10:28:18/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 35253
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت