لیژنهكانی قایمقامیهتی سلێمانی دهستیان بهسهر بڕێك کاکڵە گوێزی "نهشیاو"دا گرت
وێستگه نیوز ـ
ئاسایشی ئابووری دەست دەگرێت بەسەر برٍێکی زۆر خۆراک و ماددەی ماوەبەسەرچوودا و سەرۆکی لیژنەی تەلەفیش رایدەگەیەنێت، ئهو مادانه شیاوی خواردن و بەکارھێنان نین و بەفەرمانی قایمقام لەناودەبرێن.
ئەمڕۆ سێشهممه 18ی نیسانی 2017، خالید محهمهد، سەرۆکی لیژنەی تەلەفی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئاسایشی ئابووری دەستی بەسەر بڕێکی زۆر خۆراک و ماددەی ماوە بەسەرچوودا گرتووە، پاش دووجار پشکنین لە بەڕێوەیەراتی تەندروستی سلێمانی دەرکەوت شیاوی بەکار ھێنان نیین.
خالید محهمهد وتیشی: "دەست بەسەر بڕی زیاتر لە پێنج سەد کیلۆ کاکڵە گوێز گیراوه، کە شێی کردوە و بوهتە ھۆی دروست بوونی کەڕو، لەگەڵ نەوەد کارتۆن شامپۆ، پاش دووجار پشکنین بۆیان، دەرکەوت شیاوی خواردن و بەکارھێنان نییە و زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە".
سەرۆکی لیژنەی تەلەف ئاماژەی بۆ ئهوهشكرد: بەفەرمانی قایمقام و لە ژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی سەرجەمیان لەناوبران.
بەپێی رێنماییە تەندروستیەکان پێویستە کاکڵە گوێز لە پلەی گەرمی 21 پلەی سەدی عەمبار بکرێت بۆ ئەوەی شێ نەکات، کەبەھۆی ئەوەشەوە مەترسی ترین جۆری ماددەی زیان بەخش دروست دەکات و بە (تۆکسین ) ناودەبرێت، کە بەھا خۆراکیەکەی لەدەست دەدات و دەبێتە ھۆی نەمانی بەرگری لەش.
PM:01:28:18/04/2017
ئهم بابهته 9084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت