به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی: نرخی برنج به‌رز بووه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ پشتیوان جه‌مال
له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی نرخی برنج به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و به‌رپرسی چاودێَری بازرگان‌یش ده‌ڵێت، گرانبوونه‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودیری بازرگانی سلێمانی بۆ وێستگه نیوزی روونكرده‌وه، له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه نرخی برنج به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری به‌خۆوه بینیوه و وتی: "هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌رچاوه‌كه‌ی هاورده‌كه‌یه‌وه هه‌یه كه له وڵاتی هیندستانه‌وه دێت، له‌وێ هه‌موو ته‌نێك نزیكه‌ی 500 دۆلار گرانتر بووه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی ئێمه دروستكردووه و هه‌موو فه‌رده‌یه‌ك دوو هه‌زار و 500 هه‌زار زیادی كردووه".
ناوبراو ره‌تیكرده‌وه نرخی ئارد به‌رزبووبێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نرخی فه‌رده‌یه‌ك ئاردی بایه‌عی 16 هه‌زار دیناره و بوشله‌ری توركیش 25 هه‌زار و 500 دیناره و به‌رده‌وامیش چاودێری نرخه‌كان ده‌كه‌ن.
AM:11:17:18/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 11460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت