ئه‌وروپا تازه بۆی ده‌ركه‌وتووه "سیواك" چه‌ند به‌سوده
وێستگه نیوزـ
ئه‌وروپاییه‌كان له‌مێژه ده‌ستیان به گۆڕینی شێوازی ژیانیان كردووه، به‌تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستی و خۆراكدا، دوایین بیرۆكه‌شیان بایه‌خدانه به ته‌ندروستیی ده‌م و ددان و دۆزینه‌وه‌ی فڵچه‌یه‌كه كه بۆ ئه‌وان وه‌ك شۆڕشێك له بواری پاكژیی ددان وایه.
كۆمپانیایه‌كی چیكی به‌ناوی Yoni ، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و فڵچه‌یه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ناوی ناوه "شۆڕش له فڵچه‌ی دداندا" كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمپانیاكه، به‌ڕێژه‌ی 100% له مادده‌ی سورشتی پێكهاتووه و پڕه له كانزا و ڤیتامین.
ئه‌و فڵچه‌یه ئه‌و كۆمپانیایه هه‌رای بۆ ناوه‌ته‌وه، جگه له "سیواك" هیچی دیكه نییه كه چه‌ندین سه‌ده‌یه له وڵاتانی ئیسلامی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌كارده‌هێنرێت، به‌كارهێنانیشی به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیی به شوێنكه‌وتووانی ئایینی ئیسلامه‌وه هه‌یه.
ئێستا كۆمپانیا چیكییه‌كه یه‌ك سیواك به چوار یۆرۆ ده‌فرۆشێت و له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی رونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م سیواكه له‌یه‌ك كاتدا هه‌م وه‌ك فڵچه و هه‌م وه‌ك هه‌ویری ددانیش كار ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی سیواكه‌كه پارێزگاری له ته‌ندروستیی ددان و ده‌كات و له كلۆربوون ده‌یپارێزێ و سپیشی ده‌كاته‌وه.
رووه‌كی سیواکلە وڵاتە گە‌رمە‌کاندا دە‌ڕوێت وه‌ك سودان و عەرەبستانی سعودی و ھندستان ، ئە‌م ڕووە‌کە لە پۆلی رووە‌کە‌کانی جۆری (Salvadoracea)یە، لە سە‌رچاوە زانستییە‌کاندا لە‌ژێر ناوی لاتینی (Salvadora persicalinnn)دا دە‌ناسرێتە‌وە.
درێژییە‌کە‌ی نزیکە‌ی 2 مە‌تر دە‌بێت. سیواک لە چە‌ند جۆرێک لە ئاوێتە‌ی ئە‌رۆماتیی تام خۆش و بیکاربۆناتی سۆدیۆم پێک دێت کە توانای زاڵبوون و لە‌ناو بردنی زیندە‌وە‌رە ووردە‌کانی ھە‌یە، بیکاربۆنات ماددە‌یە‌کی ھە‌رە سە‌رە‌کیی سیواکە، سیواک ناوی (فڵچە‌ی ددانی سروشتی)ی لێنراوە.
درە‌ختی سیواک ناوی (ئاراک) ە، ڕۆڵ و کاریگە‌ری یە‌کی گە‌ورە‌ی ھە‌یە لە‌سە‌ر تە‌ندروستی دە‌م و ددان و توانای پارێزگاری کردنیانی ھە‌یە لە کلۆر بوونی ددان و هە‌وکردنی پووک و پارێزگاری کردن لە تووشبوون بە شێرپە‌نجە‌ی پووک. ئە‌وانە‌ی سیواک بە‌کار دێنن کە‌متر توشی ئەو نە‌خۆشییانە دە‌بن تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌رچی ژە‌مە خۆراکییە‌کانیشیان چە‌ور بێت و بڕێکی زۆر لە کاربۆھایدرات و شە‌کرە‌کانی تێدابێت.
PM:06:33:16/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 33801
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت