توێژه‌رێكی به‌ناوبانگ: كۆتایی دنیا نزیك بووه‌ته‌وه و (محمد)ی پێغه‌مبه‌ریش یه‌كێكه له نیشانه‌كانی
وێستگه نیوزـ
رێكخراوه "ته‌كفیرییه ئیسلامییه‌كان" كه وه‌هابییه‌كان و رێكخراوی قاعیده له ئه‌فغانستان لق و پۆپیان لێ بوووه‌ته‌وه، ده‌ستیان به كرده‌وه تاوانكارییه‌كانیان كردووه، ئه‌وه‌ش له‌و روانگه‌یه‌ی كه "جیهاد" فه‌رزێكی ئایینییه و رێگه‌یه بۆ بنیادنانی "ده‌وڵه‌تی شه‌ریعه‌ت" كه به‌مه‌ش رێگه‌ی رۆیشتن به‌ره‌و كۆتایی دنیا خێراتر ده‌كات و پێیان وایه به‌و رێگه‌یه ده‌گه‌نه "رزگاریی" به‌ڵێنپێدراو.
قسه‌كردن له‌سه‌ر نزیكبونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كه "كۆتایی دنیا" یه‌كێكه له‌و سه‌رگوزشته كۆنانه‌ی كه نه‌وه به نه‌وه له‌سه‌ر زمانی مرۆڤ به‌درێژایی مێژوو باسی لێوه‌كراوه، زۆربه‌ی ئایینه ئاسمانییه‌كانیش باس له كۆتایی دنیا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن باوه‌ڕداران بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌چنه به‌هه‌شت و كافره‌كانیش بۆ ئاگر.
دیارترین نیشانه گه‌وره‌كانی كۆتایی دنیا:
لێره‌دا زۆرێك له لێكۆڵره و توێژه‌ر خۆیان له‌و باسه هه‌ڵقورتاندووه، یه‌كێك له‌وانه د.عه‌لی مه‌نسور كیالی، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له توێژینه‌وه‌ی ئیسلامیی و ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی و زانایه‌كی فیزیایی به‌ناوبانگ كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باسی له‌وه كردووه قورئانی پیرۆ نیشانه‌كانی كۆتایی دنیا و گه‌ردوونی رونكردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت بۆ كۆتایی دنیا نیشانه‌ی گه‌وره و نیشانه‌ی بچوك هه‌ن، ئه‌ویش باسی له نیشانه گه‌وره‌كان كردووه و ئایه‌تی 40 له سوره‌تی الاحزاب و 42 و 43ی له سوره‌تی النازعات به به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه تیایدا باس له هاتنی (محمد) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كات وه‌ك دوا پێغه‌مبه‌ر كه هاتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆی له خۆیدا یه‌كێكه له نیشانه گه‌وره‌كانی كۆتایی دنیا.
جگه‌له‌وه‌ش كیالی ده‌ڵێت زۆربوونی بومه‌له‌رزه و كاره‌ساتی سروشی نیشانه‌ی كۆتایی دنیان و بۆئه‌وه‌ش ئایه‌تی 58ی له سوره‌تی ئیسرا له قورئانی پیرۆز به به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه.
نه‌یزه‌كه‌كانی هه‌ساره‌ی موشته‌ری، په‌یامێكی ئاسمانییه بۆ مرۆڤ:
كیالی باسی له به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه كردووه كه له ساڵی 1993 جیهان به‌چاوی خۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌كه زه‌به‌لاحه‌كانی له هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه بینی، ئه‌وان له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا پێده‌كه‌نین، به‌ڵام كیالی ئایه‌تی 105 له سوره‌تی یوسف به به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه و وا ئه‌و ئایه‌ته شرۆڤه ده‌كات كه "خه‌ڵك گوێ ناده‌ن به‌و ئاماژانه‌ی خوا پیشانیان ده‌دات و پێیان ده‌ڵێت به‌منزیكانه چی‌یان به‌سه‌ر دێت."
به‌وته‌ی كیالی یه‌كێك له نیشانه‌كانی دیكه ده‌ركه‌وتنی دوكه‌ڵه و ده‌ڵێت دوكه‌ڵێكی چڕ دێت كه به‌جۆرێك گۆی زه‌وی داده‌پۆشێت تانه‌ت دێته ژووری ماڵه‌كانیشه‌وه، بۆئه‌وه‌ش ئایه‌تی 10 و 11ی له سوره‌تی الدخان له قورئانی پیرۆز هێناوه‌ته‌وه.
كیالی ئاماژه‌ی به نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دیكه كردووه وەک سه‌رهه‌ڵدانی په‌تایه‌ك كه به‌هۆی ئافاتی مێرووه‌وه زیانی گەورە به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئایه‌تی 82ی له سوره‌تی النمل هێناوه‌ته‌وه کە باس لەهاتنی ئەو ئافاتە دەکات و رونیدەکاتەوە کە وشەکانی ناو ئەو ئایەتە واتە زیانگەیاندن بە مرۆڤ بەهۆی ئەو مێرووانەوە.
ئه‌مه جگه‌له هاتنی "یه‌ئجوج و مه‌ئجوج" كه خه‌ڵك زۆر باسی لێوه ده‌كه‌ن، كیالیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت كه ئه‌و دوانه دیارده‌یه‌كن بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وی گه‌نده‌ڵ، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك گه‌نده‌ڵ , خراپه‌كار بێت وه‌ك یه‌ئجوج و مه‌ئجوج یاری به ئاگر ده‌كه‌ن و ده‌ریا ده‌شڵه‌قێنن ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی وێرانه و بێسه‌روبه‌ره‌ییه كه ئێستا له ئارادایه، بۆئه‌وه‌ش ئایه‌تی 94ی له سوره‌تی ئه‌لكهف به به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه.
یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له ده‌ریای ره‌ش و قه‌زوین:
كیالی وته‌ی یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانی پێشوی ئه‌مریكا به نمونه باس كردووه كه وتبوی (له داهاتوودا جه‌نگێك ده‌كه‌ین فرمێكسی تێدا نه‌ڕژێژرێت)، كیالی له‌وباره‌یه‌وه رونیكردووه‌ته‌وه كه مه‌به‌ست له‌و وته‌یه به‌كارهێنانی جۆره سه‌ربازێكه كه كۆپی كراون و هیچ دایك و باوكێكیان نییه، بۆیه كه كوژران كه‌سی نییه بۆیان بگری، یه‌ئجوج و مه‌ئجوجیش له‌پشت به‌نداوێكه‌وه خۆیان حه‌شارداوه كه ئه‌وانیش ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای قه‌زوینن، بۆئه‌وه‌ش ئایه‌تی 96ی له سوره‌ی الانبیا‌ء و ئایه‌تی 15ی له سوره‌تی طه هێناوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا ئه‌و توێژه‌ره ئیسلامییه چه‌ندین ئایه‌تی دیكه‌ی له سوره‌ته‌كانی القمر و النجم هێناوه‌ته‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كات هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی قورئانی پیرۆز له زیاترله هه‌زار و 400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باس له نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی دنیا كراوه شتێكه هه‌ر رووده‌دات و رێی لێ ناگیرێت و زۆریش نزیكه.
د.عه‌لی مه‌نسور كیالی
AM:10:34:16/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 247320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت